جيهان

لە زنجیرەیەک ھێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر غەززە ٣٨ فەڵەستینی کوژران

لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرش بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە، ٣٨ فەڵەستینی کوژران.

Ramzi Mahmud  | 16.09.2025 - نوێکردنەوە : 16.09.2025
لە زنجیرەیەک ھێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر غەززە ٣٨ فەڵەستینی کوژران

Gazze

غەززە ــ AA

لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە، ٣٨ فەڵەستینی کوژران.

شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە تا ئێستا، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ھێرشی کردە سەر کەرتی غەززە.

بە گوتەی شایەتحاڵەکان لە میانی ھێرشەکاندا، ژمارەیەک فەڵەستینی لە بەردەم ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆیییەکان، ھەروەھا ژمارەیەک خانوو و کەمپی ئاوارە فەڵەستینییەکان لە شاری غەززە و چەند ناوچەیەکی ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون.

ھاوکات چەند سەرچاوەیەکی پزیشکی بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕایگەیاند کە لە ئاکامی ھێرش و بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیلدا، ٣٨ فەڵەستینی کوژراون و ٤٠ی دیکەیش برینداربوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın