سێ کەسی دیکە لە غەززە بەھۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستدا
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، سێ کەسی دیکە لە کەرتی غەززە بەھۆی برسێتییەوە، گیانیان لەدەستداوە.

Gazze
غەززە ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەھۆی برسێتییەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٤٢٨ کەس.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، سێ کەسی دیکە لە کەرتی غەززە، بەھۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە.
ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەھۆی برسێتییەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٤٢٨ کەس کە ١٤٥یان منداڵن.