لە بەندەری عەریش لە میسر دەستکرا بە داگرتنی هاوکاریە مرۆییەکانی ١٧هەمین کەشتی چاکە

Ankara
ئەل-عەریش - AA
بە مەبەستی گەیاندنی بە گەلی غەززە، دەستکرا بە داگرتنی هاوکاریە مرۆییەکانی ١٧هەمین کەشتی چاکە، کە لە بەندەری عەریش لە میسر لەنگەری گرتووە.
کەشتییەکەی نزیکەی ٩٠٠ تۆن هاوکاری مرۆیی هەڵگرتووە، کە بە ھەماھەنگی سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) ئامادەکراوە و بە هاریکاریی ١٧ ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی، لە ١٤ی تشرینی یەکەمدا لە بەندەری مێرسینەوە بەرێکەوت، دەخرێنە ناو بارهەڵگرەکان بەمەبەستی گواستنەوەیان بۆ غەززە.
هاوکارییەکان بە هاریکاریی لەگەڵ مانگی سووری میسری، بە ڕێگای وشکانیی دەگەیەنرێتە غەززە.
پاش تەواوکردنی ڕێکارەکانی داگرتن و بارکردنی هاوکارییەکان لە بەندەرەکە، پڕۆسەی دابەش کردن دەست پێدەکات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن