سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی شەرم شێخ بۆ ئاشتیی بەرەو میسر بەڕێکەوت
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەسەردانێک بەرەو میسر بەڕێکەوت کە لە میانیدا بەشداری لە لووتکەی شەرم شێخ بۆ ئاشتیی، دەکات.

Ankara
ئەنقەرە ــ AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی شەرم شێخ بۆ ئاشتیی بەرەو میسر بەڕێکەوت.
سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا بەسەردانێک بەرەو میسر بەرێکەوت.
ھەریەک لە وەزیری دەرەوە، ھاکان فیدان و سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی (میت)، ئیبراھیم کاڵن و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بورھانەددین دوران و ڕاوێژکاری سەرکۆمار بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەکی و ئەمنیی، باڵیۆز ئاکیف چاغتای کڵج یاوەری سەرکۆماری ئەردۆغان دەکەن لە سەردانەکەی بۆ میسر.
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە سەردانەکەی بۆ میسر بەشداری لە لووتکەی شەرم شێخ بۆ ئاشتیی، دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە لووتکەی شەرم شێخ بۆ ئاشتیی لە شاری شەرم شێخ بەڕێوەدەچێت.
ئامانج لە لووتکەکە، کۆتاییھێنان بەشەڕی غەززە، ھەروەھا بەھێزکردنی ھەوڵەکانە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیریی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
چاوەڕوان دەکرێت، سەرکۆمار ئەردۆغان لە لووتکەکەدا گوتارێك پێشکەش بکات، هەروەها زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی بەشداربووی لووتکەکە ئەنجام بدات.