سەرکۆمار ئەردۆغان گەیشتە میسر
فڕۆکەکەی سەرکۆمار ئەردۆغان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شەرم شێخ ڕێڕەوی فڕینی تێپەڕاند. پاشان فڕۆکەکە بۆ ماوەیەک لەسەر دەریای سوور مایەوە و دواتر لە فڕۆکەخانەکە نیشتەوە.

Istanbul
شەرم شێخ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداری کردن لە "لووتکەی شەرم شێخ بۆ ئاشتیی" بە فڕۆکەی "TUR" گەیشتە شاری شەرم شێخ لە میسر.
فڕۆکەکەی سەرکۆمار ئەردۆغان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شەرم شێخ ڕێڕەوی فڕینی تێپەڕاند. پاشان فڕۆکەکە بۆ ماوەیەک لەسەر دەریای سوور مایەوە و دواتر لە فڕۆکەخانەکە نیشتەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە فڕۆکەخانە لەلایەن وەزیری ڕۆشنبیری میسر، ئەحمەد فوئاد ھەننۆ و وەزیری وەرزش و لاوانی میسر، ئەشرەف سوبحی و باڵیۆزی تورکیا لە قاھیرە، ساڵح موتڵو شەن و کارمەندانی باڵیۆزخانەکەوە پێشوازی لێکرا.
لەو سەردانەیدا هەر یەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان و سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی (میت)، ئیبراھیم کاڵن و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، بورهانەددین دوران و ڕاوێژکاری سەرکۆمار بۆ سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش، ئاکیف چاغاتای کڵچ یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان دەکەن.
سەرکۆمار ئەردۆغان کە لەسەر بانگھێشتی سەرۆکی میسر، عەبدولفەتاح سیسی و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەردانی میسری کردووە بۆ بەشداری کردن لە لووتکەکەدا، لەگەڵ ئەو شاندەی یاوەری بوون بەرەو ناوەندی پێشانگای نێودەوڵەتی بەڕێکەوتن، کە لووتکەکەی تێدا بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە سەرکۆمار ئەردۆغان لە چوارچێوەی لووتکەکەدا بەشداری لە ڕێوڕەسمی واژوو کردنی ڕێککەوتنی شەرم شێخ بکات و، لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی بەشداربوو کۆببێتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن