میسر: "مەحمود عەباس و بنیامین ناتانیاھو بەشداری لە لووتکەی شەرم شێخ بۆ ئاشتی دەکەن"
سەرۆکایەتی کۆماریی میسر رایگەیاند کە ھەریەک لە سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو بەشداری لە "لووتکەی شەرم شێخ بۆ ئاشتی" دەکەن.

Quds
قودس ــ AA
سەرۆکایەتی کۆماریی میسر رایگەیاند کە ھەریەک لە سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو بەشداری لە "لووتکەی شەرم شێخ بۆ ئاشتی" دەکەن.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماریی میسر، محەمەد ئیبرایھم عەبدولخالق شناوی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" نووسیوویەتی: " کە ھەریەک لە سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو بەشداری لە لووتکەی شەرم شێخ بۆ ئاشتی، دەکەن".
ڕاشیگەیاندووە کە ئامانجی لە بەشداریکردنی مەحمود عەباس و بنیامین ناتانیاھو، "چەسپاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، ھەروەھا دووپاتکردنەوەی پابەندبوونە بەو ڕێککەوتنەکە".
ئەمڕۆ دووشەممە بە بەشداری سەرکردەی ٢٠ وڵات، "لووتکەی شەرم شێخ بۆ ئاشتی" بەڕێوەدەچێت.
ئامانج لە ئەنجامدانی لووتکەکە، کۆتاییھێنان بەشەڕی غەززە، ھەروەھا بەھێزکردنی ھەوڵەکانە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیریی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.