کەشتی "چاکەکاری"ی تورکیا گەیشتە بەندەری عەریش لە میسر
کەشتی "چاکەکاری"ی تورکیا کە هەڵگری یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززەیە، گەیشتە بەندەری عەریش لە میسر

Ankara
عەریش - AA
کەشتی ئاکدەنیز کە بە "چاکەکاری"ی تورکیا ناسراوە و هەڵگری یارمەتییە مرۆییەکانە بۆ کەرتی غەززە، گەیشتە بەندەری عەریش لە میسر و دەستکرا بە بەتاڵکردنی پێداویستییەکانی ناوی.
دەستبەجێ لەگەڵ گەیشتنی کەشتی "چاکەکاری"ی تورکیا بۆ بەندەری عەریش، تیمەکان دەستیان کرد بە گواستنەوە ئەو کەلوپەلانەی کە بە مەبەستی یارمەتی بۆ دانیشتووانی کەرتی غەززە، ڕەوانە کرابوون.
یارمەتییە مرۆییەکانی ناو کەشتی چاکەکاری لە لایەن سهرۆكایهتی بهڕێوهبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (AFAD) و هەروەها ١٧ ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی تورکیا ئامادە کرابوون و ئەو ١٧هەمین کەشتی بوو کە گەیشتە بەندەری عەریش.
کەشتییەکە دوای گەیشتنی بۆ بەندەری عەریش و تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، دەستکرا بە بەتاڵکردنی و چاوەڕوان دەکرێت دوای بەتاڵکردنی، بە هاوکاری لەگەڵ مانگی سووری میسری، ڕەوانە کەرتی غەززە بکرێت.
کەشتی ئاکدەنیز ٩٠٠ تۆن یارمەتی مرۆیی لەوانەش شیری وشک و خواردنی ئامادەی گواستووەتەوە.