Bahattin Gönültaş,Ramal Abdullah Mahmood
29 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2019
ئۆساكا – AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگه‌یاند كه ساڵی رابردوو قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و توركیا له سه‌دا ١٥ زیادی كردووه و گوتی: "له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا وه‌به‌رهێنان به ڕێژه‌یه‌كی جدی له‌ئارادایه كه نزیكه‌ی ١٠ ملیار دۆلاره. وه‌ك زیادكراوێكیش بۆ ئه‌مه كاره‌كان به‌رده‌وامن بۆ پلاتفۆرمی وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌ش به بڕی ٩٠٠ ملیۆن یۆرۆ".
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌راوێزی لوتكه‌ی G20دا، سه‌رۆكی رووسیا پوتین رایگه‌یاند پڕۆژه‌كانی وزه له ئاستێكی به‌رفراواندا له نێوان رووسیا و توركیا به‌رده‌وامن.
پوتین به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ٢٠١٨ قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و توركیا له سه‌دا ١٥ زیادی كردووه و گوتی: "له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا وه‌به‌رهێنان به ڕێژه‌یه‌كی جدی له‌ئارادایه كه نزیكه‌ی ١٠ ملیار دۆلاره. وه‌ك زیادكراوێكیش بۆ ئه‌مه كاره‌كان به‌رده‌وامن بۆ پلاتفۆرمی وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌ش به بڕی ٩٠٠ ملیۆن یۆرۆ".
ڤلادیمیر پوتین سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گه‌شتكردن له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا به راده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و گوتی: "ساڵی رابردوو شه‌ش ملیۆن گه‌شتیاری رووسی سه‌ردانی توركیایان كردووه. ئه‌مه‌ش تۆماركردنی ژماره‌ی پێوانه‌ییه. گه‌شتیارانی ئێمه پاره‌یه‌كی ئێجگار زۆر له توركیا خه‌رج ده‌كه‌ن. به تێكڕایی داهاتی توركیا له‌مه‌دا پێنج ملیار دۆلار بوو. ساڵی گه‌شتیاری و كلتوری نێوان رووسیا و توركیا به‌رده‌وامه. هیوادارم ببێته هۆی سه‌ركه‌وتنی نوێ له‌م ساڵدا. زۆریش خۆشحاڵم به‌وه‌ی جارێكی دیكه ئێوه ده‌بینمه‌وه".