Zana Natık Kerem
29 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2019
سەڵاحەددین ــ AA
لە ئاکامی ھێرشێکی داعش بۆسەر کاروانێکی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگای سەڵاحەددین، چوار پۆلیس فیدراڵ کوژران و برینداربوون.
ئەفسەر لە ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەددین، نەقیب سەعد محەمەد بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش ھێرشیانکردە سەر کاروانێکی ھێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی فەرحاتییە رۆژئاوای قەزای بەلەد باشووری پارێزگای سەڵاحەددین.
بە گوتەی سەعد محەمەد لە ئاکامی ھێرشەکەدا، پۆلیسێکی فیدراڵ کوژراوە و سێی دیکەش برینداربوون.
ئاماژە بەوە دەکرێت کە بەم دواییانە پەلامارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان زیادی کردووە بەتایبەتیش لە ناوچەکانی نێوان پارێزگاکانی سەڵاحەددین و کەرکووک.