Emre Karaca,Ramal Abdullah Mahmood
29 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2019
سیئۆل – AA
كۆریای باكوور داواكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون له ناوچه‌ی له چه‌ك داماڵێندراو له نێوان هه‌ردوو كۆریا به "پێشنیارێكی زۆر سه‌یر" زانی.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور، چۆی سۆن هوی به ئاژانسی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی KCNA راگه‌یاندووه داواكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون له ناوچه‌ی له چه‌ك داماڵێندراو له نێوان هه‌ردوو كۆریا "پێشنیارێكی زۆر سه‌یره".
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات ده‌رفه‌تێكی باشه.
چۆی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆك له ناوچه‌ی له چه‌ك داماڵدراو هیچ داواكارییه‌كان له ئه‌مریكاوه پێنه‌گه‌یشتووه و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كۆریای باكوور به گرنگییه‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی كیم و تره‌مپ ده‌ڕوانێت.