Aydoğan Kalabalık,Muhammed Ali Kamal
14 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2020
ته‌رابلوس - AA
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و مینانه‌ی كه چه‌كدارانی سه‌ربه سه‌ركرده‌ی هێزه چه‌كداره ناشه‌رعییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی لیبیا، خه‌لیفه حه‌فته‌ر له باشوری لیبیا چاندبوویان، سێ منداڵ برینداربوون.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له هه‌ژماری فه‌یسبووكی ئۆپه‌راسیۆنی گڕكانی تووڕه‌یی سه‌ربه سوپای لیبیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له ناوچه‌ی خیله باشووری ته‌رابلوس، سێ منداڵ برینداربوون كه دووانیان منداڵی یه‌ك خێزانن.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا زانیاریی وردتر له‌باره‌ی كات و شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه، بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.