Ömer Koparan
14 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2019
عه‌زاز - AA
له ئاكامی تەقینەوەی مینێک کە له لایه‌ن تیرۆریستانی یه‌په‌گه له شارۆچكه‌ی عه‌زاز باکووری سووریا چێندرابوو، چه‌كدارێكی سوپای سووریای ئازاد كوژرا و دوو چه‌كداری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
تیرۆریستانی یه‌په‌گه كه له ناحیه‌ی كه‌فه‌ر خاشر باكووری شارۆچكه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت سەربە پارێزگای حه‌له‌ب جێگیرن، دزه‌یان كرده ناو عه‌زاز و له‌سه‌ر رێگای سه‌ربازی كه ئۆپۆزسیۆن به‌كارده‌هێنێت مینیان دانا.
له میانی ده‌ورییه‌ی چه‌كدارانی سوپای سووریای ئازاد‌دا له به‌ره‌ی پێشه‌وه، مینه‌كه ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامدا دوو چه‌كدار به سه‌ختی برینداربوون و چهكدارێكیش كوژرا.
تیرۆریستانی یه‌په‌گه كه له ته‌ل ره‌فعه‌ت جێگیرین ناوبه‌ناو هێرش دهكەنه سه‌ر به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن.