Mustafa Melih Ahıshalı,Mohammed Baqi Hussein
14 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری قرغیزستان لە میانی نیشتنه‌وه‌یدا له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری كه‌ره‌ج باکووری ئێران كه‌وته‌خواره‌وه و له ئه‌نجامدا، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئاژانسی ISNAی ئێرانی بڵاویکردەوە، فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری جۆری Boeing 707 له شاری بیشكهكی قرغیزستانه‌وه به‌ره‌و شاری كه‌ره‌ج-ی ئێران فڕیوه و له میانی نیشتنه‌وه‌دا كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه.
راگه‌یه‌ندراوه له كۆی 16 سه‌رنشینی فڕۆكه‌كه، لانیكه‌م حه‌وتیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكیش برینداربووه.