Muhammed Boztepe
10 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند تاكو ئێستا ٣٣١ مین و ٨٩١ بۆمبی ده‌ستكردنیان له‌و ناوچانه پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی له تیرۆریستانی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده پاككراونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تیرۆریستانی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و بێ جیاكاری له نێوان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و سه‌رباز ده‌یان مینیان له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون، رێگاكان و ژێرخانه گرنگه‌كان چاندووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاكو ئێستا سوپای توركیا ٣٣١ مین و ٨٩١ بۆمبی ده‌ستكردنیان له‌و ناوچانه پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.