سووریا.. گیانله‌ده‌ستدانی منداڵێك به ته‌قینه‌وه‌ی مین
- ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له شارۆچكه‌ی مارع باكووری سووریا، گیانله‌ده‌ستدانی منداڵێكی لێكه‌وته‌وه.
Azez
عه‌زاز - AA
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له شارۆچكه‌ی مارع باكووری سووریا كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه-ه‌وه دانرابوو، منداڵێك گیانی له‌ده‌ست دا.
له شارۆچكه‌ی مارع، منداڵێك كه بۆ ئاژه‌ڵ له‌وه‌ڕاندن رووی له ناوچه‌كه كردبوو، مینێكی پیادا ته‌قیه‌وه.
رووداوه‌كه له گوندی ئیسنوبول له هێڵی نێوان تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و سوپای نیشتمانی سووریادا روویداوه و به‌هۆیه‌وه منداڵه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوە.
هه‌رچه‌نده له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی سوپای نیشتمانی سووریادا هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام به‌زۆری کەسانی مه‌ده‌نیی ده‌بنه قوربانی مینه چێنراوه‌كان.
دوێنێ له شارۆچكه‌ی باب، مینێكی كۆن كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه دانرابوو ته‌قییه‌وه و به هۆیه‌وه دوو منداڵ برینداربوون.