جيهان, عێراق

دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە باكووری عێراق

- راگەیەندرا كە لە ناوچەی كەسك نێوان شاری مووسڵ و قەزای تەلەعفەر رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، گۆڕێكی بەكۆمەڵ كە رووفاتی 600 كەسی تیایدایە، دۆزراوەتەوە.

30.06.2020 - نوێکردنەوە : 07.07.2020
دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە باكووری عێراق

Iraq

نەینەوا ــ AA

راگەیەندرا كە لە ناوچەی كەسك نێوان شاری مووسڵ و قەزای تەلەعفەر رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، گۆڕێكی بەكۆمەڵ كە رووفانی 600 كەسی تیایدایە، دۆزراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان لە پارێزگای نەینەوا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە "گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە ناوچەی كەسك نێوان شاری مووسڵ و قەزای تەلەعفەر كە رووفاتی 600 كەسی تیایدایە، دۆزراوەتەوە".

بەپێی راگەیەندراوە گۆڕە بەكۆمەڵەكە دوای دوو رۆژ لەو ئۆپەراسیۆنە دۆزراوەتەوە كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بۆ ریشەكێشەكردنی تیرۆریستانی داعش لە باكوور و رۆژهەڵاتی عێراق ئەنجامدراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا، زانیاری زیاتر لەوبارەوە نەخراوەتەڕوو.

دوای كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی سنووری پارێزگای نەینەوا لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە لە كۆتایی 2017دا كە بۆ ماوەی سێ سال لەژێر كۆنترۆڵی داعش دابوو، ژمارەیەك گۆڕی بەكۆمەڵ لە ناوچەكەدا، دۆزرانەوە.

هەروەها لە كۆتاییەكانی 2017دا، هێزە عێراقییەكان قەزای تەلەعفەریان لەژێر دەستی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش دەرهێنا، بەڵام هێشتا ناوە ناوە تیرۆریستانی رێكخراوەكە هێرش دەكەنە سەر ناوچەكانی نزیك تەلەعفەر.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın