Ömer Koparan
13 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2020
عەفرین- AA
لە شارۆچکەی عەفرین باکووری رۆژئاوای سووریا، یەکێک لەو بۆمبە چێنراوانەی کە پێشتر لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکە لە زەوییەکی کشتوکاڵیدا چێندرابوون بە شوانێک کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕەکانی بوو تەقییەوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
دوای کۆنترۆڵکردنەوەی عەفرین لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون-دا هەوڵەکانی هێزە سەربازییەکانی تورکیا و سوپای سووریای ئازاد بۆ پاککردنەوەی شارۆچکەکە لە بۆمبی چێنراو و تەقەمەنی بەردەوامە، بەڵام ئەو بۆمبە چێنراوانەی رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/ پەکەکە لە ناوچەکانی نیشتەجێبووندا چاندونی ناوبەناو قوربانییان لێدەکەوێتەوە.