13 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2020
تەرابلوس - AA
هێزەکانی حكوومهتی تهبایی نیشتمانی لیبیا، ناوەڕاستی شاری سۆرمان رۆژئاوای تهرابلوس كه لهژێر دهسەڵاتی میلیشیاکانی خەلیفە حهفتەردا بوو، کۆنترۆڵ کرد.
گوتەبێژی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی "گڕکانی توڕەیی" سەربە حکوومەتی تەبایی نیشتمانی لیبیا، مستەفا مەجعی لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند کە هێزەکانیان ناوەڕاستی شاری سۆرمان-یان کۆنترۆڵکردووە و لەئێستادا، پێشڕەویی دەکەن بۆ ئەوەی تەواوی شارەکە کۆنترۆڵ بکەن.
ئاشکراشیکرد کە هێزەکانی حکوومەتی تەبایی نیشتمانی، باڵەخانەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی نیشتمانی و لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی سەربە میلیشیاکانی خەلیفە حەفتەر-یان لە شاری سۆرمان کۆنترۆڵکردووە.
مستەفا مەجعی باسی لەوەشکرد کە لەمیانی کۆنترۆڵکردنی ئەو دوو باڵەخانەیەدا، هێزەکانیان دەستیان بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک، ئۆتۆمبێلی سەربازیی و زرێپۆشی میلیشیاکانی خەلیفە حەفتەر-دا گرتووە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ دووشەممە هێزەکانی حكوومهتی تهبایی نیشتمانی لیبیا ئۆپەراسێۆنێکیان بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی شارەکانی سۆرمان و سبراتە كه لهژێر دهسەڵاتی میلیشیاکانی خەلیفە حهفتەردان دەست پێ کرد.