Zehra Ulucak
13 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2020
جاكسن - AA
به‌هۆی گه‌رده‌لوول و زریانه‌وه له ویلایه‌تی میسیسیپی شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و له ویلایه‌تی لویزیانا نزیكه‌ی ٣٠٠ خانوو و بینا زیانیان به‌ركه‌وت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ئیداره‌ی بارودۆخی له‌ناكاو له ویلایەتی میسیسیپی، گریگ میشێل ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه له ناوچه‌ی واڵتهۆڵ، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و له ناوچه‌ی لاورێنس، دوو كه‌س و له ناوچه‌ی جیفرسن داڤیس، سێ كه‌س.
فەرمانڕەوای ویلایەتی میسیسیپی، ته‌یت ریڤیس له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی گه‌رده‌لوول و زریانه‌وه كه له‌سه‌رتاسه‌ری ویلایه‌ته‌كه كاریگه‌ربووه له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستیت و ئاسایشی خه‌ڵكه‌كه‌یدا، باری له‌ناكاو راگه‌یه‌ندراوه.
سه‌رۆك شاره‌وانی ناوچه‌ی كلاركسدهیڵ، جێك ئیسپی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆی به‌هێزی تونده‌باوه ستوونی كاره‌با و دره‌خت كه‌وتوون و گوتی: ''ده‌زانم كه ئه‌وه كاتێكی سه‌خته، داوای نزا له هه‌مووان ده‌كه‌م''.
بەرلەوهی گه‌رده‌لووله‌كه ویلایەتی میسیسیپی بخاته ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه، كه‌شناسی ناوچه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه تونده‌با و زریانی به‌هێز له باكووری ویلایه‌ته‌كه روویداوه و هۆشداریدابوو له گه‌یشتنی زریانه‌كه به ویلایه‌ته‌كه.
- ژماره‌یه‌كی زۆر خانوو له ویلایەتی لویزیانا زیانیان به‌ركه‌وتووە
به‌پێی هه‌واڵێكی سی ئێن ئێن، سه‌رۆك شاره‌وانی شاری مۆنۆری، جه‌یم مایۆ رایگه‌یاندووه ''ته‌نها له شاری مۆرۆنی لانیكه‌م ٢٠٠-٣٠٠ خانوو زیانیان به‌ركه‌وتووه''.
جەیم مایۆ باسی له‌وه كرد كه هیچ كه‌سێك به‌هۆی گه‌رده‌لووله‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه و تیمه‌كانی باری له‌ناكاو به‌هانای ئه‌وانه‌وه چوون كه به سووكی برینداربوون و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌س نه‌كه‌وتووه‌ته ژێر داروپه‌ردووی رووخاوی بیناكانه‌وه له‌و شوێنانه‌ی بیناكانیان تیادا رووخاوه سه‌رقاڵی به‌دواداچوونن.
له ئاكامی گه‌رده‌لووله‌كه، رووكاری ده‌ره‌وه‌ی بیناكانی فڕۆكه‌خانه‌ی مۆنۆری كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه و پاشماوه‌ی ئه‌و بینایانه‌ی دروستده‌كرێن به گۆڕه‌پانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی ناوچه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ناوچه‌كانی دیسۆتۆ و وێبستیر ژماره‌یه‌كی زۆر بینا زیانیان به‌ركه‌وتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه کەناڵی WBMA-TV باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی تونده‌باوه له ناوچه‌ی واڵكه‌ر سەربە ویلایه‌تی ئالاباما بیناكان زیانیان به‌ركه‌وتووه و چه‌ندین بینا رووخاون.