Selma Kasap
10 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ڕێوڕسمی یادی دامەزرێنەری کۆماری تورکیا، مستەفا کەمال ئاتاتورک قسەکرد و باسی لە سەرکەوتنی وڵاتەکەی لە ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی کرد کە بە هۆیەوە 365 هەزار ئاوارەی سووریا، گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند: "لەو ناوچانەی کە ئاسایش تێدا بەرقەرارە، 365 هەزار کەس گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان".
ئەردۆغان هەروەها لەبارەی مێژووی وڵاتەکەی قسەی کرد و گوتی: "ئەوانەی کە باس لە مێژوو و رابردوومان دەکەن (بەر لە کۆمار) و هەوڵی نانەوەی ئاژاوە و کینە دەدەن، بە بیانووی خزمەتەکانی ئاتاتورک، ماسکی ئاتاتورکیان لە رووخساری خۆیان داوە و دژایەتی لەگەڵ گەلەکەمان دەکەن".
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی بەرەنگاربوونەوەمان دژ بە تیرۆریزم هیچ کاتێک کۆتایی پێنایەت، بەرەنگاربوونەوەی ئەوانەی کە دژ بە مێژوو و میراتی گەلەکەمانن هەروا بەردەوام دەبێت".
ئەردۆغان راشیگەیاند: "سوورین لەسەر ئەوەی کە بە کردەوە دەوڵەتەکەمان بە بەرزترین پلە بگەیەنین لە ساڵی 2023 و ئەوە باشترین وەڵامە بۆ خزمەتکەکانی ئاتاتورک نەک بە قسە".