Ömer Koparan
11 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2019
گرێ سپی/سه‌رێ كانی – AA
له ٩ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه تاكو ئێستا سوپای نیشتمانی سووریا كه ئاسایشی ئه‌و ناوچانه ده‌پارێزت كه له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی له سووریا رزگاركراون، ١٩٨ شه‌هید داوه.
سه‌ربازانی سوپای نیشتمانی سووریا به‌رده‌وامن له پاراستنی هێڵی به‌رگری و گه‌ڕان و پشكنین له‌و ناوچانه‌ی له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كه له‌لایه‌ن سوپای توركیا ئه‌نجام درا، رزگاركراون.
گوته‌بێژی سوپای نیشتمانی سووریا، یوسف حه‌ممود به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه به‌رده‌وامن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه كه پابه‌ند نین به لێكتێگه‌یشتنی نێوان توركیا و رووسیا و هه‌وڵ ده‌ده‌ن دزه بكه‌نه ناوچه‌ی ئارام. گوتی: "ئه‌وان هێشتا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هاووڵاتییانی سڤیل له هێڵی به‌رگری و ناوچه رزگاركراوه‌كان. سازشیان به‌رامبه‌ر ناكه‌ین".
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له رێگای فه‌رمانده‌كانی سوپای نیشتمانی سووریا كۆی كردوونه‌ته‌وه له نۆی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه تاكو ئێستا سوپای نیشتمانی سووریا ١٩٨ شه‌هید داوه. ٦٤٣ سه‌ربازی برینداربوون و سه‌ربازێكی دیكه‌ی بێسه‌روشوێنه.
له پێكدادانه‌كاندا به پشتیوانی سوپای توركیا، سوپای نیشتمانی سووریا سه‌دان تیرۆریستی له‌چالاكی خستووه.