27 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2021
نەینەوا - AA
لە ناحیەی گرعوزێر سەربە قەزای بەعاج رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، مینێک بە گەنجێکدا تەقییەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
گەنجەکە ناوی سەلمان سەبری خەلیل-ە و تەمەنی ١٤ ساڵە.
ناوبرا کە بە مەبەستی لەوەڕاندن چووەتە دەرەوە، مینێکی پاشماوەی داعشی پیادا دەتەقێتەوە و گیان لە دەست دەدات.
ئامۆزای قوربانییەکە بەناوی ئازاد حوسێن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە لە کاتیکدا ئەو گەنجە بۆ لەوەڕاندن لە دەرەوە بووە، مینێک پیایدا دەتەقێتەوە و گیان لەدەست دەدات.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر دوو رێکخراوی هەڵگرتنەوەی مین و تیمێکی سەربە حکوومەتی عێراق لە ناوچەکە کاری هەڵگرتنەوەی مینیان ئەنجامداوە، تا ئێستا لە ناوچەکە ١٠ کەس و زیاتر لە ٢٠٠ سەر مەڕوماڵات بوونەتە قوربانی پاشماوەکانی داعش.