Ömer Erdem,
14 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2020
خه‌رتووم – AA
بۆ جارێكی دیكه‌ی سێیه‌مین لووتكه له‌باره‌ی بونیاتنانی به‌نداوی ههداسی له‌سه‌ر رووبار نیل له‌لایه‌ن ئه‌سیوپیاوه كه گرژی سیاسیی لێكه‌وتۆته‌وه له‌گه‌ڵ میسر و سوودان سه‌باره‌ت به چۆنێتی گلدانه‌وه‌ی ئاو و كاركردن له سه‌ری كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌فریقاوه ده‌ستپێشخه‌ری بۆ كرابوو له ١١ه‌مین رۆژی دا، به‌بێ گه‌یشته رێككه‌وتن له‌سه‌ر بابه‌ته كێشه له‌سه‌ره‌كان كۆتایی هات.
وه‌زیری ئاودێری و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی سوودان، یاسر عه‌باس به میدیاكانی راگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كان كه به ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كێتیی ئه‌فریقا و به چاودێری ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌فریقا به‌ڕێوه‌چوون به‌بێ گه‌یشتنه رێككه‌وتن كۆتایی‌یان پێ هات.
یاسر عه‌باس تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێشتا ناكۆكی ماوه سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی ئەو ئاوه‌ی ده‌ڕژێته به‌نداوی روسهیریس له سوودان و چۆنێتی كاركردن له به‌نداوی ههداسی و گلدانه‌وه‌ی ئه‌و له‌وێ له وشكه‌ساڵیدا.
ناوبراو باسی له‌وەیش كرد كه سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كان له‌باره‌ی به‌نداوی ههداسی و هه‌ڵوێستی سوودان، ئه‌مڕۆ حکوومەتی وڵاته‌كه‌ی راپۆرتی كۆتایی ده‌دات به سه‌رۆكی ئه‌م خوله‌ی یه‌كێتیی ئه‌فریقا، كۆماری باشووری ئه‌فریقا.