Büşra Selvi Öğütcen
12 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2021
مه‌كسیك – AA
له ئاكامی پێكدادانێكی چه‌كداریی له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و كه‌سانی چه‌كدار له ویلایه‌تی گواناخواتۆ له مه‌كسیك ١٠ كه‌س كوژران كه یه‌كێكیان پۆلیسه.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌وه‌ی كه‌سانی چه‌كدار له نزیك گوندێكی شاری سانتا رۆسا دێ لیما'ن له ویلایه‌تی گواناخواتۆ، هێزه ئه‌منییه‌كان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون به‌ڵام چه‌كداران به چه‌كی قورس هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و ئه‌وانیش به‌رپه‌رچیان داونه‌ته‌وه.
له ئاكامی ئه‌و پێكدادانهیشدا پۆلیسێك و پێنج چه‌كداری هێرشبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له دوای پێكدادانی دووه‌میش كه به هاتنی هێزی پشتیوانی ده‌ستی پێ‌کرد، ته‌رمی چوار كه‌سی دیكه له‌نێو چه‌ند ئۆتۆمبێلێكدا دۆزرابوونه‌وه كه گولله‌یان به‌ركه‌وتبوو.