Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
زیاتر له ٢٤ ملیۆن تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رتاسه‌ری جیهان چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی Worldometersژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی كۆرۆنا كه هێشتا چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن، گه‌یشتووه‌ته ٢٤ ملیۆن و ٣٠ هه‌زار و ٥٥٥ كه‌س.
له كاتێكدا ٢٣ ملیۆن و ٩٢١ هه‌زار و ١٢٩ تووشبوو به سووكی تووشی په‌تاكه بوون، به‌ڵام مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ١٠٩ هه‌زار و ٣٦١ تووشبووه‌كه‌ی دیكه‌ی هه‌یه.
به‌رزترین رێژه‌یش به تۆماركردنی نۆ ملیۆن و ٧٧ هه‌زار و ٤٨٧ كه‌س له ئه‌مریكا تۆمار كراوه. به دوای ئه‌ویشدا به تۆماركردنی دوو ملیۆن و ٥١٥ هه‌زار و ٧٠٦ تووشبوو فه‌ڕه‌نسا له ریزی دووه‌م و به تۆماركردنی یه‌ك ملیۆن و ٦٢٩ هه‌زار و ٥٩١ تووشبووش به‌ریتانیا له ریزی سێیه‌مدا دێت.
له كاتێكدا ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له جیهان ٩١ ملیۆن و ٣٧٥ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، تاكوو ئێستا زیاتر له یه‌ك ملیۆن و ٩٥٤ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن