Said İbicioğlu,Hemın Othman Mohammed
15 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2017
كوێت - AA
لە كوێت یاسای سه‌ربازیی زۆره‌ملێ دووباره چووه واری جێبه‌جێكردنەوە.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای كوێت، له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له‌و كه‌سانه كرد كه خزمه‌تی سه‌ربازیی ده‌یانگرێته‌وه سه‌ردانی به‌شی خزمه‌ته‌كانی سه‌ربازیی نیشتمانی بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌رواری نێوان 10ی مایس - 6ی تشرینی دووه‌می 1999 له‌دایكبوون خزمه‌تی سه‌ربازیی ده‌یانگرێته‌وه، هاوكات هۆشداری ئهوهیشدراوه كه ئه‌و كه‌سانه دوانه‌كه‌ون له به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی بانگه‌وازه‌كه و سه‌ردانكردن به‌پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه.
یاسای سه‌ربازیی زۆره‌ملێ له كوێت كه ساڵی 1980 په‌سه‌ندكرا، له ساڵی 2001دا به‌هۆی بۆشایی له یاساكه‌دا، راگیرا.
په‌رله‌مانی كوێت، له 8ی نیسانی 2015دا، گفتوگۆی له‌باره‌ی یاسای سه‌ربازیی زۆره‌ملێ کرد به‌شێوه‌یه‌ك پیاوانی ته‌مه‌ن 18 ساڵ بۆ 35 ساڵ بگرێته‌وه، پاش دوو ساڵ بڕیاریدا له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنه‌وه‌ی یاساكه.