Mohamad Misto,Levent Tok
15 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2017
حه‌سه‌كه/ئه‌نقه‌ره - AA
ته‌لال سلۆ كه یه‌كێكه له گوته‌بێژانی هه‌سه‌ده سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی (پەکەکە/پەیەدە) ریزه‌كانی په‌یه‌ده‌ی به‌جێهێشت.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی ناوچه‌كه‌وه به‌ده‌ستی گه‌یشتووه، سلۆ ئێواره‌ی دوێنێ ریزه‌كانی تیرۆریستانی په‌یه‌ده‌ی به‌جێهێشتووه.
هێشتا هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی سلۆ له په‌یه‌ده نه‌زانراوه.
له‌م نێوه‌نده‌دا، رێدور خەلیل گوته‌بێژی پێشووی تیرۆریستانی یه‌په‌گه وه‌ك به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌په‌گه راسپێردرا. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی په‌یه‌ده و هه‌سه‌ده ده‌رده‌خات.