Hakan Çopur,Rewa Mahmut Hasan
15 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2017
واشنتۆن-AA
لە دانیشتنێکی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سیناتی ئەمریکادا، سەرۆکی ئەمریکا بە کەسێکی "ناسەنگ و لەرزۆک" وەسف کراوەو داواش دەکرێت دەسەڵاتی بەکارهێنانی چەکی ناوەکی لێبسەندرێتەوە.
دوای ٤٠ ساڵ ئەمە یەکەمین جارە مشتومڕی "دەسەڵاتی ئەتۆمی" سەرۆکی ئەمریکا لەنێو کۆنگرێسدا دەکرێت.
ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی سینات کریس مورگی لەسەر لیستی دیموکراتەکان، گوتی، "سەرۆکی ئەمریکا تابڵێی ناسەنگ و لەرزۆکە، بۆیە ئێمە نیگەرانین لەوە. لە قۆناغی بڕیار دانی ئەودا بەهۆی خواستە (تموح)ەکانیەوە لەدەرەوەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، ئەگەری هەیە فەرمانی هێرشی چەکی ئەتۆمی بدا". هەر بۆیە ناوبراو داوای کرد کە قبوڵی بکەن ئەمە دۆخێکی تایبەتە کەلەناویدان.
ئەندامی کۆماریخوازی کۆمیتەکەش بەناوی مارکۆ روبیۆ لە دەرەوەی ئەو دانیشتنە هۆشداری دا لە هەستیاری بابەتەکەو ئاماژەی بەوەدا کە نابێت توانای دەسەڵاتی چەکی ئەتۆمی ئەمریکا بە کەموکۆڕی تەماشا بکرێت و گوتی، "دوژمنەکانمان لە نزیکەوە چاودێریمان دەکەن".
سەرۆکی کۆمیتەکە و سیناتۆری کۆماریخواز بۆب کرۆکەر-یش ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆنگرێس دەشێ چەندین نوێنەر نیگەران بن و ناوبەناو بەهۆی مامەڵەکانی ترەمپەوە، بەڵام پرسی دەسەڵاتی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەبێت زۆر بەهەستیارییەوە قسەی لەسەر بکرێت.
ئەم مشتومڕانە لەکاتێکدایە کە مانگی ئەیلول لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا ترەمپ سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ-ئونی بە "پیاوی مووشەک"ی لەقەڵەم دابوو، راشیگەیاندبوو کە ئەگەر پێویست بکات ئەو وڵاتە بە تەواوی دەسڕنەوە.