لافاوه‌كه‌ی پاكستان ٤٩ قوربانی لێكه‌وته‌وه
- به هۆی ئه‌و لافاوه‌ی له ئاكامی باران بارینی به‌خوڕ و گه‌رده‌لوول پاكستانی گرته‌وه، ٤٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٧٦ی دیكه‌یش برینداربوون.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
به هۆی ئه‌و لافاوه‌ی له ئاكامی باران بارنی به‌خوڕ و گه‌رده‌لوول پاكستانی گرته‌وه ٤٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٧٦ی دیكه‌یش برینداربوون.
میدیاكانی پاكستان له زاری فه‌رمانگه‌ی كاروباری كاره‌ساتی نیشتیمانییه‌وه بڵاویانکردەوە، به‌هۆی ئه‌و لافاو و گه‌رده‌لووله‌ی سێ رۆژه ویلایه‌ته‌كانی خەیبه‌ر-پاختونخوا، په‌نجاب و به‌لوجستانی گرتۆته‌وه ١٠ كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌مجۆره‌ش ژماره‌ی قوربانیان گه‌یشتۆته ٤٩ كه‌س.
١٧٦ كه‌سیش كه به هۆی لافاو و گه‌رده‌لووله‌وه برینداربوون چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
هه‌ر به‌مهۆیه‌وه زیاتر له ١١٧ خانوو زیانی زۆریان به‌ركه‌تووه و ژماره‌یه‌كیان به ته‌واوی داڕووخاون.
ژماره‌یه‌ك رێگای هاتوچۆی ئه‌و ویلایه‌تانه‌ش داخراون.
كه‌شناسیش پێشبینی ده‌كات گه‌رده‌لوول و باران له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی پاكستان به‌رده‌وام بێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن