Tayfur Bayraklı,Ramal Abdullah Mahmood
27 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
هێزه ئه‌منییه‌كانی كوێت ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو به‌له‌م و تیمهكانیاندا گرت له كه‌نداو كه بۆ كۆمپانیایه‌كی ده‌ریاوانی ئێرانی كار ده‌كه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاویکردەوە، هێزه ئه‌منییه‌كانی كوێت له ناوچه ئاوییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كه‌نداودا ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو به‌له‌م و تیمهكانیاندا گرت كه بۆ كۆمپانیایه‌كی ده‌ریاوانی ئێرانی كار ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای پیشه‌سازی ده‌ریاوانی فوروغ له ئێران، ره‌زا ئۆگاتیان رایگه‌یاند له كاتێكدا به‌له‌مه‌كانیان ویستوویانه له پشتێنه‌ی ناوچه ئاوییه‌كانی كوێت ده‌ربچن له لایه‌ن هێزی كه‌ناراوه‌كانی كوێت به‌له‌مه‌كان ره‌وانه‌ی به‌نده‌ره‌كه كراون.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌له‌مه‌كانیان بۆ خزمه‌تگوزاری شارستانی به‌نده‌ری "ئهلوز"ی كوێتیان به‌كرێ گرتووه و گوتی: "به‌له‌مه‌كان ٢٠ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر مۆڵه‌تی چوونه ناو ناوچه ئاوییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام له كاتی ده‌رچوونیان له پشتێنه‌ی ناوچه ئاوییه‌كانی كوێت له لایه‌ن كه‌شتی پارێزه‌ری P-313 كوێتی ناچار كراون به گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌نده‌ره‌كه".
ره‌زا ئۆگاتیان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وێڕای په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كوێت سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنه‌وه‌ی تیمی هه‌ردوو به‌له‌مه‌كه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ ئه‌نجامێك. تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆراك له ناو به‌له‌مه‌كان ته‌واو بووه، به‌ڵام رێگه به تیمه‌كه نه‌دراوه له به‌له‌مه‌كان بێنه ده‌ره‌وه.