Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
27 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاكامی پێكدادانێكدا له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و گرووپێكی چه‌كداری له پارێزگای كرمان باشووری ئێران، دوو پۆلیس كوژران.
ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران بڵاویکردەوە، گرووپێكی چه‌كداری كه پۆلیس به گومانه‌وه چاودێری ئۆتۆمبێله‌كه‌یانی ده‌كرد له شارۆچكه‌ی به‌ردسیر-ی پارێزگای كرمان ته‌قه‌ی له پۆلیس كردووه.
له كاتێكدا ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له لایه‌ن پۆلیسه‌وه چاودێری ده‌كا هێرشبه‌ران به تیژڕه‌وی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان لێخوڕی و له رێگا ده‌رچوون له‌و كاته‌دا كه هه‌وڵیان ده‌دا رابكه‌ن ته‌قه‌یان له هێزه ئه‌منییه‌كان كرد و له ئاكامدا، دوو پۆلیس كوژران و دوو پۆلیسی دیكه‌یش برینداربوون.
به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی هێرشبه‌ران ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوان ده‌ستیپێكردووه.