Burak Karacaoğlu,Ramal Abdullah Mahmood
27 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2018
ئیدلب – AA
له ئاكامی ئه‌و لافاوه‌ی به هۆی بارینی بارانی به‌خوڕ ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه، ١١ كه‌مپی په‌نابه‌ران له هه‌ردوو پارێزگای ئیدلب و لازقییه‌ی سووریا كه ٧٠ هه‌زار سڤیلی لێ ده‌ژین ژێرئاو کەوتن.
لافاوه‌كه شه‌وی دوێنێ روویدا و زۆرێك له خیوه‌ته‌كان به‌ژێر ئاوه‌وه بوون و ده‌یان هه‌زار په‌نابه‌ریش له‌ناو قوڕ و لیته‌دا گیریان خوارد.

عومه‌ر یه‌كێكه له‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌و كه‌مپانه‌دا ده‌ژی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردوو یه‌كه‌مجاره باران هێنده ببارێت.
عهبدولەتیف محه‌ممه‌دیش تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌زاران كه‌س به‌مهۆیه‌وه چوونه‌ته به‌رزاییه‌كان.

ئه‌حمه‌د عارف كه زیان به‌ر خیوه‌ته‌كه‌ی كه‌وتووه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌موو كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانیان تێكچوون.