Levent Tok,Ömer Koparan,Adham Kako,1 23
27 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2018
منبج/ئه‌نقه‌ره - AA
رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه تونێڵی نوێ له ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی منبج دروست ده‌كات كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای رووباری فورات.
یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به پشتیوانی ئاسمانی ئه‌مریكا توانی له ئابی ٢٠١٦ شارۆچكه‌كه له ده‌ست داعش ده‌ربهێنێت و له‌ئێستاشدا له ئاماده‌كاریدایه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌ی كه له‌وانه‌یه توركیا بۆسه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌نجامی بدات.
له‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی له‌ناو ژماره‌یه‌ك تونێڵی منبج ئاژانسی ئانادۆڵو به ده‌ستی كه‌وتوون ده‌بیندرێت كه به مه‌به‌ستی درێژكردنه‌وه‌ی تونێڵه‌كان كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندن به‌رده‌وامه.
ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌زووی كاره‌با به مه‌به‌ستی رووناككردنه‌وه بۆ تونێڵه‌كان راده‌كێشرێت و له تونێڵه‌كان ئامێره‌كانی كاركردن و عه‌ره‌بانه‌ی ده‌ستی ده‌بیندرێن.
تونێڵه‌كان به شێوه‌یه‌كی وا فراوان به ده‌وری شارۆچكه‌كه‌دا دروست كراون کە به ئاسانی ده‌تواندرێت كه‌لوپه‌لی چه‌كداری به‌ناودا ببردرێت.
تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به مه‌به‌ستی خۆپاراستن له هێرشه ئاسمانییه‌كان و به چوونه دواوه و ئه‌نجامدانی هێرشی له ناكاو له هێڵی پێشه‌وه له كاتی پێكدادانه‌كان و خۆشاردنه‌وه و پاشه‌كشێكردن له كاتی پێویستدا تونێڵهكانیان له‌ژێر گاشه‌به‌رده‌كان لێداون.