Haydar Karaalp,Muhammed Bilal Kenasari,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
27 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2018
بەغدا / واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاشکرایکرد پلانی ئەوەیان نییە سەربازانیان لە عێراق بکشێننەوە.
دۆناڵد ترەمپ کە بەسەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە عێراق لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، سەردانی سەربازانی وڵاتەکەی کرد.
سەبارەت بە هۆکاری سەردانەکەی بۆ عێراق، ترەمپ رایگەیاند "ویستم بێم و سەردانی سەربازانمان بکەم و رێزی خۆمیان پێ بگەیەنم".
ترەمپ لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای سوپای وڵاتەکەی لە عێراق کۆبوویەوە و چاوی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی نەکەوت.
لە میانی گوتەیەکیشدا کە لە کۆبوونەوە لەگەڵ سەربازانی وڵاتەکەی پێشکەشیکرد، سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند "هیچ پلانێکمان بۆ کشانەوە لە عێراق نییە. ئەگەر بمانەوێت کارێک لە سووریا ئەنجامبدەین، ئەوا عێراق وەک بنکە بەکاردەهێنین".
- "لەگەڵ ئەردۆغان گفتوگۆی زۆر باشم ئەنجامداوە"
له لێدوانه‌كه‌یدا تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه داوایان لێكراوه ماوه بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سووریا درێژ بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌وه رازی نه‌بوون و گوتی: "له‌گه‌ڵ سهركۆمار ئه‌ردۆغان گفتوگۆی زۆرباشمان كرد كه ده‌یه‌وێت داعش له‌ناوبه‌رێت. چونكه ئێمه له ناوچه‌ی ئه‌وانین، به‌ڵام پێویسته ئه‌رك و دارایی ئه‌مانه بگوازرێته‌وه، به‌ڵام نایكه‌ن. ئه‌مریكا ناتوانێت به‌رده‌وام بێت له بوونه پۆلیسی جیهان".
تره‌مپ له قسه‌كانیدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی "له سووریا ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت پاشماوه‌كانی داعش چی لێماوه‌ته‌وه كۆتایی پێ بێنێت" و گوتی: "سعوودیه‌ش هات و گوتی له رووی ئابوورییه‌وه چی تێده‌چێت ده‌یده‌م".
تره‌مپ و مێلانیای هاوسه‌ری سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌یان له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار به‌سه‌ر كرده‌وه.