Levent Tok,Adham Kako,Ömer Koparan,Mohamad Misto
26 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2018
عه‌زاز/ئیستانبوڵ - AA
فه‌ڕه‌نسا كه دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له سووریا رایگه‌یاندبوو به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیرییه‌كانی بۆ تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له زۆرینه‌ی خاڵه سه‌ربازییه‌كاندا سوود له توانا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا وه‌رده‌گرێت. ژماره‌ی سه‌ربازانی فه‌ڕه‌نسا له سووریا، نزیكه‌ی 200 سه‌ربازه.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا ده‌ركرد، تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه سه‌رسام بوون و دڵیان به روونكردنه‌وه‌كه‌ی فه‌ڕه‌نسا خۆش‌بوو كه رایگه‌یاندبوو له پشتگیرییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
به‌ڵام ئه‌نجامی بەدواداچوونەكانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له ناوچه‌كه‌دا ده‌ریده‌خات، له‌ئێستادا فه‌ڕه‌نسا له سووریا خاوه‌نی هێزێك نییه بتوانێت ئه‌م پشتگیرییه پێشكه‌ش بكات.
له‌ئێستادا فه‌ڕه‌نسا له رۆژهه‌ڵاتی فورات كه له‌ژێر كۆنترۆڵی تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌دایه، ته‌نها 200 سه‌ربازی هه‌یه و له كارمه‌ندی ته‌كنیكی و هێزی تایبه‌ت پێكهاتوون.
فه‌ڕه‌نسا جگه له سه‌ربازه‌كانی، چاو له‌ئاست ئه‌و توندڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌یدا داده‌خات كه له ریزه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌دا شه‌ڕ ده‌كه‌ن. ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه فه‌ڕه‌نسییانه‌ی له ریزه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌دان، به 50 كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت.