Ömer Erdem,Ramal Abdullah Mahmood
28 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2018
خه‌رتوم – AA
له ئاكامی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه به‌رده‌وامن به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئێجگار زۆری به‌های پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك نان و سوته‌مه‌نی ١٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٤٠٦ی دیكه‌یش بریندار بوون.
وه‌زیری راگه‌یاندنی سودان، بشاره جومعه ئهرور رایگه‌یاند كه سه‌ره‌تا خۆپیشاندانه‌كان به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر گرانبوونی پێداویستییه‌كانی ژیان به ئاشتیخوازیانه ده‌ستیان پێكردووه پۆلیس ده‌ستی وه‌رنه‌داوه‌ته خۆپیشاندانه‌كان به‌ڵام به‌ره به‌ره ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان بۆ توندوتیژی گۆڕاوه و گوتی: "تا ئێستا ١٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه دووانیان كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانن و ٤٠٦ی دیكه‌یش بریندار بوون كه له‌وانیش ٢١٩یان كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانن و ره‌وشی برینداره‌كان جێگیره".
ئهرور تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوان ژماره‌یه‌ك دوكاندار و تاڵانچی ئه‌و ژماره كه‌سه بوونه‌ته قوربانی و گوتیشی: "حكوومه‌ت هه‌موو رێوشوێنێكی گرتۆته به‌ر بۆ رزگاربوون له‌و قه‌یرانه و كێشه‌كان ده‌بن به رابردوو. له ١٥ی كانوونی دووه‌م(ی ٢٠١٩)ه‌وه كێشه‌ی نان، سوته‌مه‌نی و گواستنه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".