Behlül Çetinkaya,Muhammet Ali Kemal
08 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2019
ئیسلام‌ئاباد - AA
كایه‌ی ئاسمانیی پاكستان كه به‌هۆی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌كان بۆ سه‌ر یه‌كتری له‌گه‌ڵ هیندستاندا داخرابوو، به‌ته‌واوه‌تی كرایه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی پاكستانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه كایه‌ی ئاسمانیی وڵات كه له ٢٧ی شوباتدا داخرا و دوای سێ رۆژ له‌و به‌رواره‌ش ورده ورده به‌شێكی كرایه‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌كانی فهیسهڵئاباد، موڵتان و ره‌حیم یارخان-یش كرانه‌وه.
به‌و شێوه‌یه‌ش كایه‌ی ئاسمانیی پاكستان به ته‌واوه‌تی كرایه‌وه.