Betül Yürük,Muhammet Ali Kemal
08 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2019
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
ئه‌مریكا ئێرانی به پێشێلكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تاوانباركرد و داوایكرد دووباره سزاكان بخرێنه‌وه سه‌ر ئه‌و وڵاته.
له نامه‌یه‌كدا كه ئه‌مریكا ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كردووه، ئێرانی به پێشێلكردنی بڕیاری ژماره ٢٢٣١ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه تاوانباركردووه به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی مامناوه‌ند مه‌ودا و دووجار هه‌وڵدان بۆ ناردنی مانگی ده‌ستكرد بۆ بۆشایی ئاسمان.
له نامه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه ئه‌م جۆره كرده‌وانه خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ''ناسهقامگیركردووه'' و ئه‌مریكا داوای له ئه‌جوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه سه‌رله‌نوێ سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بخه‌نه‌وه سه‌ر ئێران.
بڕیاری ژماره ٢٢٣١ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كه له دوای ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی په‌سه‌ندكرا، ئه‌گه‌رچی یاساغی نه‌خستووه‌ته سه‌ر ئێران به‌ڵام داوای لێده‌كات خۆی به دووربگرێت له تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستیی كه توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیی هه‌بێت.
ئه‌و مانگه ده‌ستكردانه‌ی كه ئێران ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمانی كردبوون به‌ڵام نه‌یتوانیبوو له خولگه‌كانیاندا جێگیریان بكات، باسوخواسی ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه گهرمكردبوویهوه كه تاران له‌ژێر ناوی "پرۆگرامی ره‌وانه‌كردنی مانگی ده‌ستكرددا" تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستیی ئه‌نجامداوه.
لای خۆشییه‌وه تاران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی و هه‌وڵی ره‌وانه‌كردنی مانگی ده‌ستكرد بۆ بۆشایی ئاسمان، بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشێل ناكات.