Muhammed Bilal Kenasari,Mohammed Baqi Hussein
26 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، دوای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ئه‌فغانستان هه‌ڕه‌شه‌ی په‌لاماری نوێی كرد، په‌یامی پشتگیریی بۆ حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته نارد.
له راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا هاتووه، "تاڵیبان كه رایگه‌یاندووه له وه‌رزی به‌هاردا په‌لامار ئه‌نجامده‌دات، هه‌موو ساڵێك به‌م هه‌نگاوه‌یان هه‌زاران گیانیان له ئه‌فغانستان له‌ناوبردووه".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا په‌یامی پشتگیریی له حكوومه‌تی ئه‌فغانستان بڵاوكراوه‌ته‌وه و له ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه، " لە وەڵامی تاڵیباندا ئه‌مریکا پاڵپشتی گه‌لی ئه‌فغانستان ده‌کات. پشتگیریی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ین كه دژی تاڵیبان و گرووپه تیرۆریستییه‌كان وه‌ستاونه‌ته‌وه. پێویسته تاڵیبان بۆمب و فیشه‌كه‌كانیان بگۆڕنه‌وه به ده‌نگ. نووسینگە بکەنەوە. بانگه‌واز له سه‌ركرده‌كانی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ین له وڵاته بیانییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان و كار بۆ ئایندهی ئه‌فغانستان بكه‌ن. توندوتیژیی زیاتر ئاشتی بۆ ئه‌فغانستان ناهێنێت".