Kasım İleri,Muhammet Ali Kemal
13 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2019
واشنتۆن - AA
دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ئه‌ندامی كۆنگرێس له‌سه‌ر لیستی دیموكراته‌كان له ویلایه‌تی مینه‌سۆتا، ئیلهان عومه‌ری كرده ئامانج، كاردانه‌وه‌ی ئێجگار زۆر به‌ره‌وڕووی تره‌مپ كرانه‌وه.
له میانی چالاكییه‌كدا به بۆنه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه ئیسلامییه‌كانی ئه‌مریكا، ئیلهان عومه‌ر له گوتارێكدا رایگه‌یاندبوو "ئه‌نجوومه‌نه‌كه له‌دوای ١١ی سێپته‌مبه‌ر دامه‌زرێنرا. چونكه ئه‌وان هه‌ستیان به‌وه‌كرد كه كاتێك كه‌سانێك شتێكیان ئه‌نجامدا، ئه‌وا رێگریی له ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئێمه به ئازادییه سڤیله‌كان ده‌كرێت" و مشتومڕه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و گوتانهوه تا دێت گه‌رمتر ده‌بن.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد مه‌به‌ستی ئیلهان عومه‌ر له‌وه‌ی "كه‌سانێك شتێكیان ئه‌نجامدا" هێرشه‌كانی ١١ی سێپته‌مبه‌ر بووه و وێنه‌ی ساتی كردنه ئامانجی دوو تاوه‌ره‌كه‌ی دانا و به مانشێتی "فه‌رموون ئێوه و ئه‌و شته‌ی كه كه‌سانێك ئه‌نجامیاندا" بڵاویكرده‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ به‌شداریی له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا كرد كه رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست ده‌ستیپێكردووه كه رۆژنامه‌یه‌كه به هێڵی راستڕه‌ویی توندئاژۆ، ناسراوه.
له‌رێگه‌ی هه‌ژماری خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، تره‌مپ به گوزارشتی "هه‌رگیز له‌بیری ناكه‌ین" ئه‌و بڕگه‌یه‌ی له گوته‌كانی ئیلهان عومه‌ر كه له‌گه‌ڵ ساتی كردنه ئامانجی تاوه‌ره‌كان مۆنتاژكرابوو، بڵاوكرده‌وه.
ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كان كاردانه‌وه‌یان دژی ئه‌م تویته‌ی تره‌مپ نیشانداوه.
سیناتۆری مهسهشوتس له پارتی دیموكرات كه رایگه‌یاندووه ده‌بێته كاندیدی سه‌رۆكایه‌تیی له ٢٠٢دا، ئێلیزابێس وارن، له‌رێگه‌ی تویته‌ره‌وه رایگه‌یاندووه "سه‌رۆكی هانی توندوتیژیی دژی ئه‌ندامێكی كۆنگرێس و به‌هۆی ئایینه‌كه‌یانه‌وه دژی گرووپێكی ئه‌مریكی، ده‌دات. دڵ تێكه‌ڵ ده‌هێنێت و مایه‌ی شه‌رمه".
هاوكات سیناتۆری ڤێرمۆنت، بێرنی سانده‌رز كه كاندیدبوونی خۆی له‌سه‌ر پارتی دیموكرات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠٢٠ راگه‌یاندووه، له تویته‌ره‌وه رایگه‌یاندووه "ئیلهان عومه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی ئازا و به‌هێزه. نه‌ژادپه‌رستیی و رقی تره‌مپ قبوڵ ناكات و ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه. پێویسته هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ناوبراو كه دڵ تێكه‌ل ده‌هێنن و مه‌ترسیدارن، بوه‌ستێنرێن".
لای خۆشییه‌وه ئه‌ندامی دیموكراتی كۆنگرێس له نیویۆرك، ئه‌لێكساندرا ئۆكاسیۆ-كۆرتێز ئاشكرایكرد ژیانی ئیلهان عومه‌ر له مه‌ترسیدایه.
هاوكات سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، نانسی پێلۆسی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هێشتا قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئیلهان عومه‌ر نه‌كردووه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر كاردانه‌وه‌یان دژی تره‌مپ نیشانداوه به‌هۆی به ئامانج گرتنی ئیلهان عومه‌ر.