Ömer Erdem,Hemın Othman Mohammed
13 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2019
خه‌رتووم - AA
وه‌زیری به‌رگری سودان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كاتی سه‌ربازیی، عەوەز بن عۆف به‌خواستی خۆی ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه.
جه‌نه‌راڵ عه‌بدولفه‌تاح ئهلوبرهان بووه سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی كاتيی سودان و، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، جه‌نه‌راڵ عهبدولمهعروف له‌سه‌ر كارلابرا.
سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی كاتی سوودان، جه‌نه‌راڵ عه‌بدولفه‌تاح ئهلوبرهان سوێندی یاسایی خوارد و، ده‌ستی به‌كار كرد.
دوای ئه‌وه‌ی سوپای سوودان ده‌ستی به‌سه‌ر حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا گرت، بن عه‌وف به سیفه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كاتی سه‌ربازیی سوێندی یاسایی خوارد، به‌ڵام 24 كاتژمێر به‌سه‌ر سوێندخواردنهكهیدا تێنه‌په‌ڕی كه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
له گوتارێكیدا كه راسته‌وخۆ له ته‌له‌فزیۆنی فه‌ڕمی سوداندا بڵاوكرایه‌وه، بن عه‌وف باسی له‌وه كرد كه وازی له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی كاتیی سه‌ربازیی هێناوه و، جه‌نه‌راڵ عه‌بدولفه‌تاح ئهلبورهانی هه‌لبژاردووه بۆ شوێنه‌كه‌ی و، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش، كه‌مال عهبدولمهعروف له‌سه‌ر كارلابراوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌دوای كوده‌تای سه‌ربازیی له سوودان ئه‌نجوومه‌نی كاتی هاتوچۆی قه‌ده‌غه‌كرد، به‌ڵام دوێنێ هه‌زاران خۆپیشانده‌ر رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.