Efsun Yılmaz,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
10 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2019
ئیزمیر - AA
بازرگانی به ره‌گه‌ز سوودانی له هۆزی دینكا، مه‌سود مه‌رجان بوو به كاندیدی پارتی دیموكرات بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی قەزای سەلجوق سەربە پارێزگای ئیزمیر.
مه‌سود مه‌رجان (ته‌مه‌ن 47 ساڵ) سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوچه‌ی ئیزمیری ئاژانسی ئانادۆڵوی كرد و باسی له پرۆژه‌كه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه باو و باپیرانی له هۆزی دینكای سوودانن و بەرلە چوار سەدە روویان له خاكی ئانادۆڵو كردووه و وه‌ك دوایین نوێنه‌ری توركه‌كانی ئه‌فریقا ئیستا له ئیزمیر خاوه‌نی خانه‌واده‌یه‌كی فراوانن.
مەسود مه‌رجان باسی له‌وه كرد كه باوكی بۆ كار رووی له ته‌رابلوس كردووه و له‌و ئەو ماوه‌یه‌ی کە له‌وێ بوون له‌دایكبووه و ساڵانی گه‌نجی كاری نمایشكاری جلوبه‌رگی كردووه و دواتر ده‌ستی به كاری وه‌رزشی كردووه له تۆپی پێدا و پاشان به كاری بازرگانییه‌وه سه‌رقاڵ بووه و ئێستا وه‌ك باو و پیرانی ده‌یه‌وێت خزمه‌ت به‌و خاكه بكات كه چوار سه‌ده‌یه به وڵاتی خۆیانی ده‌زانن.
مەسود مه‌رجان خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌وه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی سه‌لجوق کاندیدکراوە كه هێشتا خزمانی له‌وێن.
ئەو راشیگەیاند كە ئامانجیانە پەیوەندییە كۆمەڵایەتی و كولتووری و بازرگانییەكانیان لەگەڵ ئەفریقا بەرەوپێش ببەن و گوتی: "لە ئەفریقا بە 56 وڵات نزیكەی دوو ملیار دانشتوانیان هەیە. خاكێكی بەپیتیان هەیە. پێویستە ئەمە بەباشی هەڵبسەنگێنرێت. سەلجوق خاكی باوباپیرانی منە. دەمەوێت ئەمانە بەباشترین شێوە هەڵبسەنگێنم".
مەسود مەرجان ئاماژەی بەوەدا كە لە هەڵبژاردنەكاندا رەنگی رەشی پێست لە بەرژەوەندی ئەودایە و گوتی: "ئەگەر هەڵبژێردرێم، چاوی جیهان روودەكاتە سەلجوق لە ئیزمیر. یەكەم كاندیدی رەشپێستی بەڕەگەز تورك بۆ پۆستی سەرۆك شارەوانی لە مێژووی توركیادا. ئینجا بیربكەنەوە ئەگەر ببم بە سەرۆك شارەوانی".
ناوبراو راشیگەیاند كە هەناردەكردن بەبێ نێوەندگیر بۆ ئەفریقا زیاد دەكات و كار بۆ گەشەپێدانی گەشتوگوزار دەكات. جەختیشیكردەوە كە دەیەوێت ببێتە یەكێك لەوانەی كە جێدەستیان دیارە لە خزمەتكردندا.