Mohamed Elkhatem,Afra Aksoy,Hemın Othman Mohammed
02 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2017
خه‌رتوم - AA
سه‌ركۆماری سودان، عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر، به‌كر حه‌سه‌ن ساڵحی جێگری وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی دامه‌زراند.
ئیبراهیم مه‌حمود، جێگری سهركۆمار و جێگری سه‌رۆكی گشتیی پارتی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه به‌شیر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای پارته‌كه، هه‌موو هاوڕابوون له‌سه‌ر دانانی ساڵح وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران. هاوكات ساڵح به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌ك جێگری یه‌كه‌می سهركۆمار".
مه‌حمود ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه سبه‌ی ئه‌و بڕیارنامه‌یه بڵاوده‌كرێته‌وه كه سهركۆمار به‌شیر ده‌ری كردووه سه‌باره‌ت بهدامهزراندنهكه، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌یش كرد كه ساڵح راوێژ به‌لایه‌نه سیاسیه‌كانی به‌شدار له قۆناغی ده‌یالۆگی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات و، ده‌ست ده‌كات به‌كاره‌كانی پێکهێنانی حكوومه‌ت.