Emre Gürkan Abay,Hemın Othman Mohammed
02 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2017
مۆسكۆ - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، بانگه‌شه‌ی جەنەڕاڵى سوپای ئه‌مریكا، ستافان تاونسێندی ره‌تكرده‌وه كه باسی له‌وه كردووه رووسیا به هه‌ڵه ئه‌و هێزه سوورییانه‌ی بۆردومان كردووه كه له سووریادا ئه‌مریكا پشتیوانیان ده‌كات.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه پێگه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكا له سووریا پشتیوانیان ده‌كات له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسمانیی رووسیا یان سووریاوه بۆردومانكراوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌رپرسانی ئه‌مریكی پێشتر په‌یوه‌ندیيان پێوه كردوون له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری بۆردومانكردنی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكا له سووریا پشتیوانیان ده‌كات و، باس له‌وه‌یش كراوه كه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ رووداوێك روونه‌دات به‌رپرسانی سه‌ربازی رووسی ئه‌و خاڵانه له‌به‌رچاو ده‌گرن كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه دیاریكراوه.
له كاتێكدا له روونكردنه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی ئاسمانیی رووسیا یان سووریا هیچ هێرشێكیان نه‌كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا دیاریانكردووه، باس له‌وه كراوه كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا درێژه به هاریكارییه‌كی كاریگه‌ر ده‌ده‌ن و، به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش.
جەنەڕاڵ ستافان تاونسێند، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی پێداگری سروشتی هێزی ئه‌ركی یه‌كگرتوو دژ به داعش به رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه رووسیا به هه‌ڵه ئه‌و هێزه سوورییانه‌ی بۆردومان كردووه له سووریادا كه ئه‌مریكا پشتیوانیان ده‌كات.