Ömer Erdem,Hemın Othman Mohammed
31 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2019
خه‌رتوم - AA
به هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی خۆپیشاندانی خوێندكاران له سه‌رتاسه‌ری سوودان له دوای گیانله‌ده‌ستدانی پێنج كه‌س كه چواریان خوێندكاربوون له هێرشێكی چه‌كداریدا له شاری ئوبەییز، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار ده‌وامی قوتابخانه‌كانی راگرت.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی سوودان SUNA بڵاویکردەوە، ئه‌نجوومه‌نی كاتیی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته، بڕیاریداوه تا ده‌ركردنی دووه‌م فه‌رمان ده‌وامی قوتابخانه‌كان له قۆناخه‌كانی بنه‌ڕه‌تی و ناوه‌ندی رابگیرێت.
دوێنێ ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌وامی خوێندنی له پارێزگای كهسهلا خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته راگه‌یاندبوو.
دوێنێ لیژنه‌ی خوێندكاران سه‌ربه یه‌كێتیی ژووره پیشه‌ییه‌كانی سوودان كه سه‌ربه ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌یه رایگه‌یاندبوو، پێویسته له پێناو ئاسایشی خوێندكاران‌دا تا دامه‌زراندنی حكوومه‌تی مه‌ده‌نی ده‌وامی قوتابخانه‌كان رابگیرێت.