Muhammet Ali Kemal
31 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2019
مۆسكۆ- AA
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی ریابكۆڤ ئاشكرایكرد ره‌نگه جێگیركردنی مووشه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان له لایه‌ن ئه‌مریكاوه له ئه‌ورووپا كه له چوارچێوهچوهی پەیماننامەی هێزە ئەتۆمییە مەودا مامناوەندەکاندا (INF) قه‌ده‌غه‌كراوه، رووسیا بخاته جووڵه.
سێرگی ریابكۆڤ له مۆسكۆی پایته‌خت روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به پەیماننامەی هێزە ئەتۆمییە مەودا مامناوەندەکان دایه رۆژنامه‌وانان.
ریابكۆڤ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جێگیركردنی مووشه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان له لایه‌ن ئه‌مریكاوه له ئه‌ورووپا كه له چوارچێوهچوهی پەیماننامەی هێزە ئەتۆمییە مەودا مامناوەندەکاندا یاساغكراون، سیناریۆیه‌كی كراوه‌یه به‌ڕووی مشتومڕدا و گوتی: "ره‌نگه ئه‌مه رووسیا ناچاربكات بكه‌وێته جووڵه".
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا و ناتۆی له‌باره‌ی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به "نابه‌رپرسیارانه" ناوبرد.