Muhammet Ali Kemal
31 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2019
ئیستانبوڵ - AA
ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی ١٨ ساڵی رابردوودا له ئه‌فغانستان، دوو هه‌زار و ٤٣٣ سه‌ربازی له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "icasualties" كه سه‌ربه خانه‌ی سه‌ربه‌خۆی چاودێرییه كه ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری جیۆرجیای ئه‌مریكایه، لە ساڵی ٢٠٠١ه‌وه تا ٣٠ی ته‌مووزی ٢٠١٩ له پێكدادانه‌كانی ئه‌فغانستاندا، دوو هه‌زار و ٤٣٣ سه‌ربازی ئه‌مریكی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌و ماوه‌یه‌دا سێ هه‌زار و ٥٧٦ كه‌س كه ئه‌ندامی "هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی" (٢٠٠١-٢٠١٥) و "هێزی ناتۆ" بوون ژماره‌یه‌كیان ئه‌مریكی بوون، گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی ٢٠ هه‌زار سه‌ربازیش برینداربوون.