Adham Kako,Ramal Abdullah Mahmood
30 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی له‌یلا شووهیكانی كه دوو ساڵه له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی سپارد.
لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له سووریا كه باره‌گاكه‌ی له به‌ریتانیایه رایگه‌یاند چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی له‌یلا شووهیكانی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ گه‌یشتۆته كه‌سوكاری كه له ساڵی ٢٠١٦ه‌وه له‌لایه‌ن رژێمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له سووریا تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری شووهیكانی تاكو ٢٦ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٦ كه له گرتووخانه‌ی ئاردا له دیمه‌شق دهستهبهسهكرابوو هه‌واڵی كچه‌كه‌یان ده‌زانی به‌ڵام له‌وكاته‌وه هه‌واڵیان نه‌زانیووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا لیژنه‌كه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه له ٢٦ی ئه‌م مانگه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د فه‌رمانگه‌ی سه‌رژمێری له گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كچه ئاگاداركردۆته‌وه كه له دایكبووی دیمه‌شقه و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكییه و ئه‌ندازیاری پڕۆگرامسازی بووه.
هاوپه‌یمانی نیشتمانی هێزه شۆڕشگێره‌كان و ئۆپۆزسیۆنی سووریاش داوای كرد ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه ببرێنه به‌رده‌م دادگا.