Mücahit Oktay
06 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2021
نیویۆرك – AA
ژنێكی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ له ویلایه‌تی ویسكۆنسن'ی ئه‌مریكا به‌هۆی كاریگه‌ری زنجیره درامای Diriliş Ertuğrul مسوڵمان بوو و ناوی خۆیشی گۆڕی بۆ خه‌دیجه.
ئه‌م خاتوونه كه له شاره‌دێیه‌كی ویلایه‌تی ویسكۆنسن ده‌ژی له‌باره‌ی چیرۆكی مسوڵمان بوونیيهوه بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.
ئه‌م خاتوونه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه رۆژێك كه بێتاقه‌ت بووه له ئینته‌رنێت گه‌ڕاوه، به رێكه‌وت ئه‌م زنجیره‌یه درامایه‌ی به‌رچاو كه‌وتووه و گوتی: "هه‌ستكردن به خوا، ئیسلام، ئاشتی، دادپه‌روه‌ری و هاوكاریكردنی سته‌ملێكراوان سه‌رنجی راكێشام و بڕیارم دا سه‌یری ته‌واوی زنجیره‌كانی دراماكه بكه‌م".
ئه‌م خاتوونه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له زنجیره‌كه‌دا زۆر كاریگه‌ر بووه به رۆڵی ئێرتوغروڵ، تورگوت و خاتوو سه‌لجان و گوتی: "رۆڵی ئیبی عه‌ره‌بیم له زنجیره‌كه‌دا زۆر به‌دڵ بوو. ئه‌و وشانه‌ی ئه‌و ده‌یگوت، منی ده‌خسته ناو بیركردنه‌وه و هه‌ندێكجاریش چاوم پڕ ده‌بوو له فرمێسك. حه‌زی من بۆ مێژوو، بووه هۆی ئه‌وه‌ی سه‌یری ئه‌و زنجیره دراما مێژوویییه بكه‌م. باش بوو سه‌یرم كرد، له رێگای ئه‌وه‌وه مسوڵمان بووم".
خاتوو خه‌دیجه باسی له‌وه‌ش كرد كه ته‌نانه‌ت بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه روو بكاته توركیا و له‌وێ درێژه به ژیان بدات، گوتی: "ئه‌گه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ته‌واو بوو، هه‌وڵ ده‌ده‌م مانگی حوزه‌یران سه‌ردانێكی توركیا بكه‌م. ته‌نانه‌ت بیركردنه‌وه له‌وه‌ش دلم خۆش ده‌كات".