Emre Aytekin
06 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له جیهاندا، ١٠٦ ملیۆنی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometerكه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، ١٠٦ ملیۆن و سێ هه‌زار و ٥٨٥ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، به جۆرێك تا ئێستا، ٢٧ ملیۆن و ٤٠٧ هه‌زار و ٣٢٤ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆماركراوه.
به دوای ئه‌مریكاشدا به تۆماركردنی ١٠ ملیۆن و ٨١٥ هه‌زار و ٢٢ حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاکه، هیندستان له ریزبەندی دووه‌م دێت، هەروەها به تۆماركردنی نۆ ملیۆن و ٤٤٩ هه‌زار و ٨٨ حاڵه‌ت به‌ڕازیل له ریزبەندی سێیه‌مدا دێت.
له توركیاش تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٥١٦ هه‌زار و ٨٨٩ حاڵه‌ت تۆماركراوه.
تا ئێستا دوو ملیۆن و ٣١١ هه‌زار و یه‌ك کەس له جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٧٧ ملیۆن و ٦٤٢ هه‌زار و ٩٩٧ تووشبوویش لە ڤایرۆسەکە، چاكبوونه‌ته‌وه.